ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

"بەر لە مێرکاتۆی هاوینە"

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گابڕیێل ماگالاشی بەڕازیلی دەکات.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گابڕیێل ماگالاش ئامادە دەکات و دەیەوێت یاریزانەکە لە مەترسی سعوودیەکان بپارێزێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە بەر لە کرانەوەی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە، ئارسیناڵ لەگەڵ بەرگریکارە بەڕازیلییەکە گفتۆگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەسپێدەکات و ئامادەیە هەموو شتێک لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.

ئارتێتا پلانی داڕشتووە پارێزگاری لەو پێکهاتەیە بکات کە بەدرێژایی سێ وەرزی رابردوو بنیادیناوە و ئامادە نییە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی گرنگی تیپکەی ببێت.

گرێبەستی بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەڵام سعوودیەکان بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵن، ئارتێتاش دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێبکەنەوە و لە مەترسی پڕۆژەی سعوودیەکان بیپارێزێت.

لەلایەکی دیکە ویلیام سالیبای فەڕەنسی لەژێر راداری ریال مەدریدە، ئارتێتا سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە هەردوو دڵی بەرگری تیپەکەی بکرێت و یانەکە دەستبەرداری هیچکامیان نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button