ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد 11 یاریزان بەڕێدەکات

رۆژنامەیەکی بەریتانی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شۆڕشێکی فراوانی گواستنەوەی یاریزانان دەکات.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی و دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ، کەشێکی نوێ لە مانچێستەر دروستبووە و خەریکە پلانێکی گەورە جێبەجێ دەکەن.

رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز بڵاویکردووەتەوە، سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینە لە یانەکە لەگەڵ ئامۆریم لەسەر ستراتیجییەتی وەرزی داهاتوو رێککەوتووە و لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا، مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری 10 یاریزان بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، مان یونایتد دەستبەرداری هەریەکە لە؛ جۆنی ئیڤانس، تۆم هیتن، کریستیان ئێریکسن، ڤیکتۆر لیندێلۆف، مارکوس راشفۆرد، ئانتۆنی، جەیدن سانچۆ، کاسێمیرۆ و ئاڵتای بایندیر دەبێت.

دەستەی هونەر و وەرزشی یانەکە گفتوگۆی جیدی لەسەر مانەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، کۆبی مەینوو و جۆشوا زیرکزی دەکەن و لە ئەگەری دروستبوونی بڕوایەکی روون، ئەوا ناویان بۆ لیستی گواستنەوەکان زیاد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button