
یاریگا –
جۆشوا بارنێت، بەڕێوەبەری كارەكانی ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەكە لەگەڵ بارسێلۆنا دەكات.
لە دوای شەش هەفتە لە تێپەڕبوونی خولی ئیسپانی تێر شتیگن تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، بەهۆیەوە وەرزەكە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە كۆتایی هات، یانە كاتالۆنییەكە لە دوای پێكانی شتیگن گرێبەستیان لەگەڵ چێزنی بۆ ماوەی وەرزێك واژۆ كرد.
بەڕێوەبەری كارەكانی چێزنی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ گوتی:
چێزنی لە بارسێلۆنا دڵخۆشە، یانەكەش هەروەها، بۆیە بە ئاسانی دەگەینە رێككەوتن.
كاتێک كاتی هات بەخێرایی دەگەینە لێكتێگەیشتن و هیچ ئاستەنگێک ناخەینە بەردەم رێگای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
ئێمە لە گرنگترین كاتەكانی وەرزداین، رەنگە ئەمە كاتێكی گونجاو نەبێت بۆ ئەوەی قسەی لەسەر بكەین، بەڵام پێداگری لەسەر ئەوە ئەكەم كاتێک دەستمان بە كاركردن كرد لەسەری هیچ كێشەیەک درووست نابێت و زۆر بە ئاسانی لە یەک تێدەگەین.
لەم وەرزەدا چێزنی بەشداری لە 16یاریدا كردووە و 14 گۆڵی لێكراوەو هەشت یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.