
یاریگا –
لەوانەیە یاریی سوپەری ئیتاڵیا ئەمجارە لە هیندستان بکرێت.
وەک هەوڵێک بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری هەواداران، سێریا ئەی خەریکی هەڵسەنگاندنی بژاردەی گواستنەوەی یاریی جامی سوپەری ئیتاڵیایە بۆ هیندستان.
میشێک سیکارێسی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن (مارکێتینگ) و بازرگای سێریای لە لێدوانێکیدا باسی لە بژاردەکانی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی وەرزی رابردووی جام و سوپەری ئیتاڵیا لە سعوودیە بەڕێوەچوو و میلان بۆ هەشتەم جار لە مێژوودا بووە پاڵەوان.
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ییکەین، گواستنەوەی جامی سوپەری ئێمەیە بۆ تەواوی جیهان، ئەمەش تەنیا لەبەر یەک هۆکارە، ئەویش ئاوێتە کردنیەتی لەگەڵ کولتووری وڵاتان.
ئێستا گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی یارییەکان بۆ هیندستان دەکەین و لەوانەیە لە داهاتوودا ئەمە رووبدات.
هیندستان فایڵێکی پڕاوپڕی بۆ میوانداریکردنی ئۆڵێمپیادی 2036 ئامادەکردووە، ئەمەش وەکو هەوڵێکی ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستانە بۆ ئاوێتەکردنی وڵاتەکەی لەگەڵ وەرزشی جیهانی.