ئیسپانیاگرنگترین

راوول ئاسێنسیۆ هەموو مەدریدییەکان شۆک دەکات

ئاسێنسیۆ چاوی زۆری لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

راوول ئاسێنسیۆ، یەکێکە لە دیاترین بەرگریکارانی ئێستای لالیگا و ئەوروپا و زۆربەی هاندەرانی ریال مەدرید بە شوێنگرەوەی سێرجیۆ رامۆس وەسفی دەکەن.

ئاسێنسیۆی تەمەن 22 ساڵان لە سەرەتای ئەم وەرزە، دەرفەتی یارییکردنی لەگەڵ تیمی یەکەم پێدرا، ئەمەش دوای تووشبوونی ئیدێر میلیتاو بە پێکان.

ئاسێنسیۆ لەم وەرزەدا بەشداری 40 یارییکردووە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، جیا لەمەش بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.

ئاسێنسیۆ بەشداری بڕگەیەکی تایبەتی پلاتفۆڕمی هەڵبژاردەی ئیسپانیای لە سۆشیاڵ میدیا کرد و وەڵامی پرسیاری هاندەرانی دایەوە.

پرسیاری هاندەرێک بەمشێوەیە بوو؛ کێ نموونەی باڵاتە و شوێنپێی دەکەویت؟ ئاسێنسیۆ هەمووان شۆککرد و گوتی

بێگومان کارلێس پویۆل، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نموونەی باڵامە، بەڵکو نموونەی باڵای هەمووانە.

بێگومان سێرجیۆ رامۆس مەرجع و نموونەیەکی باڵای ئێمەیە لە ریال مەدرید، بەڵام پویۆل لە ئیسپانیا نموونەی باڵامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button