ئیسپانیاگرنگترین

كاسادۆ نەشتەرگەری بۆ دەكرێت؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە كاتێكی گرنگی وەرزدا تواناكانی مارك كاسادۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی لەدەستدا.

دوێنێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی رایگەیاند، مارک کاسادۆی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخراوەتەوە.

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی دیکەی بارسێلۆنا تووشی پێکان دەبێت

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، مارک كاسادۆ پێوویستی بە نەشتەرگەری ئەژنۆی نییە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پزیشكەكانی بارسێلۆنا بە دووری نازانن كاسادۆ بتوانێت بۆ یارییەكانی كۆتایی وەرز ئامادە بێت.

كاسادۆ لەم وەرزەدا 36 یاریی كردووە، توانیویەتی گۆڵێك بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

مارک كاسادۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button