ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات
ئۆفەرەکە فەرمییە و گەیشتووەتە بارسێلۆنا

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بە تەواوی ئامادەیی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەردەبڕێت.
پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی رافینیا پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆفەرەکە وەڵام نەدراوەتەوە.
رافینیا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا و سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی راکێشاوە، بەڵام تەنیا مان یونایتد ئۆفەری پێشکەشکردووە.
روبن ئامۆریم داوای بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی کردووە و رافینیا یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی شەیتانە سوورەکان.
هەرچەندە رافینیا بەڕازیلییە، بەڵام کاروانی وەرزشی لەگەڵ ڤیتۆریا گیمارێشی پۆرتوگالی دەستپێکردووە، لە وەرزەکانی 2020-22 لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ لیدز یونایتد کردووە.