
یاریگا –
بارسێلۆنا بەو وادەیە رازی نییە کە وابڕیارە بۆ ئەنجامدانی یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا دەستنیشان بکرێط.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنا بەو وادانە رازی نییە کە کۆمەڵەی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا دەستنیشانیان کردووە، بلاوگرانا رازی نییە رۆژی 27ـی مارس یارییە دواخراوەکەی بکرێت.
🚨 INFORMA @HelenaCondis
💥 Lío con la fecha del @FCBarcelona–@Osasuna
❌ El Barça no quiere jugar el día que proponen @LaLiga y la @rfef
📻 #PartidazoCOPEhttps://t.co/I58jogw9Jt
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) March 16, 2025
رادیۆی کادێنا کۆپ ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی بارسا لە هەر سێ پاڵەوانێتی جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ و لالیگا بەردەوامە، بۆیە دۆزینەوەی کاتێکی گونجاو بۆ یارییە دواخراوەکەی بارسا قورس بووە، کە وابڕیاربوو هەفتەی رابردوو بکرێت، بەڵام بەهۆی گیان لەدەستدانی کارلێس مینارۆ گارسیا پزیشکی یانەکە، یارییەکە دواخرا.
کادێنا کۆپ راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی یاریزانە دیارەکانی بارسا پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکانیانەوە کردووە، ئەگەر دوای 12 رۆژی دیکە یارییە دواخراوەکە بکرێت، ئەوا کێشە بۆ هانزی فلیک دروست دەبێت.
جگە لەو رۆژە دوو کاتی دیکە هەن بەتاڵن و دەکرێت یارییە دواخراوەکەیان لێ بکرێت، یەکێکیان رۆژی 27ـی مانگی داهاتووە، ئەگەر بارسێلۆنا لە جامی شای ئیسپانیا بکرێتە دەرەوە ئەم رێککەوتە بەتاڵە، ئەگەر یانە کەتەلۆنییەکە بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش، ئەوا دەکرێط یارییە دواخراوەکەی بارسا لە لالیگا بۆ رۆژی21ـی مایۆ دوابخرێت، واتە سێ رۆژ پێش گەڕی کۆتایی خولەکە.