ماورۆ ئیکاردی بە تۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی تۆمەتبار دەکرێت

یاریگا –
ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی لەم دواییانەدا لەگەڵ واندا نارای هاوسەری پێشووی تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە، شەڕەکەش ئەوەندە خراپ بووە کە پۆلیس دەستەوەردانی کردووە.
ئیکاردی و واندا نارا کە ماوەیەک لەمەوبەر جیابوونەوە، هێشتا بەهۆی منداڵەکانیانەوە هەندێک پەیوەندییان ماوە. شەڕەکەش بەهۆی ئەوەی ئیکاردی کچەکانی بردووە تاوەکوو دایکیان ببینن دروست بووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی، ئیکاردی چووبووە بوینس ئایرێس بۆ ئەوەی کچەکان ببات بۆ بینینی دایکیان. لەم نێوەندەدا واندا نارا بە ئیکاردی دەڵێت کە نەچێتە ناو شوقەکەوە و تەنیا کچەکان دەتوانن بێنە ژوورەوە. ئەمەش ئیکاردی توڕە دەکات و دەچێتە ناو شوقەکەوە. لە کۆتاییدا دوای ئەوەی ئیکاردی دەچێتە ناو شوقەکەوە، شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت. شەڕەکەیان تا ئەو رادەیە گەورە دەبێت کە دراوسێکان پۆلیسیان ئاگادار کردەوە، پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئیکاردی لە شوقەکەی واندا نارا کردە دەرەوە.
🚨Wanda siempre fue TOXICA:
❌ Año 2016 Wanda Nara y el escándalo con intervención policial contra Maxi López ….
Ahora le está haciendo lo mismo a Mauro Icardi ….MEMORIA pic.twitter.com/0yUDKKoXaW— EL EJERCITO DE #LAM (@ElEjercitoLAM) March 15, 2025
پۆلیس کە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ماورۆ ئیکاردی بەوەی بەبێ مۆڵەت چوونەتە ناو موڵکی تایبەتی واندا نارا و بە دەستدرێژی جەستەیی تۆمەتبار کردووە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە یەکێک لە کچەکانی ئیکاردی لە باوەشی باوکیدا بەهۆی رووداوەکەوە دەگری، تەنانەت پێویستی بە هاوکاری دەروونی هەبووە بۆ ئەوەی ئارام ببێتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە واندا نارا پێشووتر لە ساڵی 2016 تووشی هەمان رووداوی هاوشێوە لەگەڵ ماکسی لۆپێز یاریزانی پێشووی ئەرجەنتینی بووە و پۆلیس کێشەکەی بۆ چارەسەر کردوون.
ئیکاردی کە ئێستا یاریزانی گالاتاسەرایە، بەهۆی تووش بوونی بە پێکانەوە لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە و زیاتری کاتەکانی لە ئەرجەنتین بەسەر دەبات.