ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

بوکایۆ ساکا بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادە دەبێت؟

میکێل ئارتێتا باسی پێکانەکەی ساکا دەکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی ساکا دەکات، کە بەهۆی پێکانەوە لە ئارسیناڵ دابڕاوە و هاندەرانی گەنەرز تامەزرۆن بۆ ئەوەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت.

میکێل ئارتێتا بەڕێوەبەری هونەری ئارسیناڵی ئینگلیزی لەبارەی وادەی گەڕانەوەی ساکا بۆ یاریکردن، دەڵێت :’ئەم هەفتەیە بوکایۆ ساکا مەشق و راهێنانی زیاتر بە تۆپ دەکات، واتە پاس دەدات و شووت دەکات و بە تۆپەوە رادەکات، لەسەر چیمەن بە تەنیا مەشقی زۆری کردووە و کاری داهاتووی ئەوەیە بەشداریی راهێنانە قورسە و بەهێزەکانی تیپەکەی بکات’.

هەروەها ئارتێتا دەشڵێت :’ئەم هەفتەیە لەکاتی وەستانی یارییەکان ساکا لێرە دەست بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان دەکات، ئەوکات بزانین چۆن دەبێت’.

ئارسیناڵ رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیمارات لە لەندەن میوانداریی ریال مەدرید دەکات، پێشبینی دەکرێت دوای یاریی نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکان، ساکا بگەڕێتەوە ناو لیستی یاریزانانی گەنەرز.

ساکا دەمێکە بە تەنیا دەستی بە مەشق و راهێنان کردووەتەوە و بۆ یاریی فولهام و ئێڤەرتن دەگەڕێتەوە یاریگاکان، کە ئەو دوو یارییە سەرەتای مانگی ئەپرێل/نیسان پێش یارییەکەی ریال مەدرید لە پرێمەرلیگ دەکرێن.

هێرشبەرە 23 ساڵانەکە لەم وەرزە سێ جار تووشی پێکان بووە، کە دوایینیان کۆتایی مانگی دیسەمبەری رابردوو بوو، لە رانی تووشی پێکانێکی سەخت بوو، کۆتایی ئەم مانگە دوای 100 رۆژ دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button