
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز مەرجێک بۆ یارییکردنی تیمی خانمانی یانەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دادەنێت.
میلانی لیۆپۆلیس، یاریزانی تیمی خانمانی ریال مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ پۆدکاستی Kicker FE:male روونیکردووە
پێرێز پێی گوتین، سەرکەوتن دەرگاکان دەکاتەوە و دەبێ بزانن یاریی بۆ کێ دەکەن. ئەگەر بتانەوێت یاریی لە بێرنابیۆ بکەن، ئەوا سەرەتا دەبێ نازناوێک ببەنەوە.
تیمی خانمانی ریال مەدرید پێنج وەرزە بەشداری پاڵەوانیەتییەکان دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە. لە ساڵی 2023 لە بردنەوەی جامی ئیسپانیا نزیکبوو، بەڵام بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕا.
بوودجەی ئەم وەرزەی تیمی خانمانی ریال مەدرید دەگاتە 10.5 ملیۆن یۆرۆ، بە جیاوازی حەوت ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ.
لەبارەی بەراوردکردنی تیمەکەیان بە بارسێلۆنا، میلانی دەڵێت
ئەگەر سەیری خەرجییەکانیان بکەیت، هەموو شتێک بە جیاوازی دەبینیت. بۆیە بەراوردکاری لەمشێوەیە گونجاو نییە. بارسێلۆنا بە فڕۆکەیەکی تایبەت هاتنە مەدرید و رووبەڕوومان بوونەوە، کەچی ئێمە بە شەمەندەفەر گەشتەکەمان کرد و شەو گەیشتینە هۆتێل، رۆژی دواتر دەستبەجێ یاریمان کرد.
ریال مەدرید جامی سوپەری ئیسپانیای بە بارسێلۆنا دۆڕاند و بەرامبەر بارسا لە جامی ئیسپانیا کرایە دەرەوە. ئێستا بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای خانمان دێت.