ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ نێیمار دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا یاخود پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا زانیاری نوێ لەبارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا و دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە بایرن میونشن ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دەنگۆیەکی زۆر هەیە گوایە نێیمار پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئێستا گرنگی بە گواستنەوەی نێیمار نادات و ئامانجی دیکەی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، هەرچەندە نێیمار ئێستا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات بەڵام لە هاوینی داهاتوو رەنگە بگەڕێتەوە ئەوروپا و زیاتر بارسێلۆنا گرنگی بە یاریزانەکە دەدات. ئەگەری مانەوەی لە بەڕازیلیش کراوەیە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، باڤارییەکان لە هاوینی داهاتوو یاریزانێکی باڵ دەگوازنەوە، نیکۆ ویلیامزی ئیسپانی و ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو  و جەیمی گیتێنزی ئینگلیزی و ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند ئامانجی سەرەکی یانەکەن. بەڵام گواستنەوەی یەکێک لەو یاریزانەنە لەسەر نرخیان بەندە، چونکە فلۆریان ڤیرتزیش هێشتا وەک سەرەکیترین ئامانجی یانەکە ماوەتەوە.

هاوکات یانە ئەڵمانییەکە بەوردی چاودێری رایان چێرکی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەکات. زانیاری تەواوی لەسەر یاریزانەکە کۆکردووەتەوە.

بەڵام دۆخەکە بۆ باڤارییەکان ئاسان نابێت، چونکە نیکۆ ویلیاماز ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنایە و فلۆریان ڤیرتزیش سەرنجی ریال مەدریدی بەلای خۆیدا راکێشاوە. هەر بۆیە مێرکاتۆی هاوینە جەنگێکی دیکەی گەورەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوو ئەستێرە روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button