عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر زەوڕا ئاشکرا دەکات

نیاز محەمەد: لە کاتی وەستانی خول دەبێ کێشەکانمان چارەسەر بکەین

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەولێر دوای یارییەکەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر زەوڕا هۆکاری شکستە گەورەکەیان ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێکی گەورە هات و بە ئەنجامی 4 _ 0 بە زەوڕا دۆڕا، دووەم شکستی لە دوای یەک بوو بۆ هەولێر دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە یاریگای فرانسۆهەریری بە مینا دۆڕا، یەکەم یاریی بوو بە چاودێری سەرۆک و ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی هەولێر کە دوای یارییەکەی مینا دەستبەکار بوون.

سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر دەربارەی شکستەکەیان دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گوتی:

گێمی یەکەم ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، تایبەت بەرامبەر یانەیەکی وەکو زەوڕا کە چەندین دەرفەتمان هەبوو بۆ گۆڵ تۆمار کردن بەڵام لە دەستماندا، هەندێک هەڵەی تاکی یاریزان وایکرد بەم ئەنجامە گەورەیە شکست بهێنین، هەوڵدەدەین لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە و باشتر دەرکەوین، پیرۆزبایی لە زەوڕا دەکەم و بەختێکی باشتر بۆخۆمان.

نیاز محەمەد بەرگریکاری هەولێر کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو، دەربارەی ئاست و ئەنجامی یارییەکە رایگەیاند:

ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد لە یارییەکە، تەنها نەمانتوانی گۆڵ تۆمار کەین و لە لێدانی کۆتایی نێو هێلی سزا کێشەمان هەیە، لە کاتی وەستانی خول دەرفەتە بۆ ئەوەی کێشەکانمان چارەسەر بکەین، تۆپی پێ وایە ئەگەر گۆڵ نەکەیت گۆڵت لێ تۆمار دەکرێ، ئێمەش ئەمڕۆ ئەو کارەمان بەسەر هات.

بەم شکستە هەولێر بەشێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی 10ـەیەم مایەوە بە 32 خاڵ و گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا یاریی دەکات، زەوڕا دوای وەرگرتنی ئەم سێ خاڵە سەرووی ریزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی وەرگرت بە 49 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button