بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز بەرامبەر ریال مەدرید یاسایەکی تۆپی پێ هەموار دەکرێتەوە
یوێفا بەیاننامەیەکی لەبارەی پێناڵتییەکە بڵاوکردەوە

یاریگا –
یوێفا بە بەڵگەوە راستی و دروستی بڕیارەکەی ناوبژیوانی لەبارەی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز یەکلاکردەوە، بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز بەرامبەر ریال مەدرید یاسایەکی تۆپی پێ هەموار دەکرێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، بڕیارەکەی ناوبژیوان لەبارەی پێناڵتییەکەی خولیان ئالڤارێز دروست بووە، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوو جار پێی بەر تۆپەکە دەکەوێت و بە ڤیدیۆیەکیش بۆ روونکردنەوەی زیاتری وردەکارییەکان راستییەکانی بۆ هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید خستووەتەڕوو.
🚨 El vídeo que proporciona UEFA sobre la polémica de Julián Álvarez.
Parece que en esta toma es más evidente el toque. pic.twitter.com/wjcB0Tt0ta
— Dani Martidí (@danimartidi) March 13, 2025
یوێفا لە بەیاننامەیەکی لەبارەی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز رایگەیاندووە “؛یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبارەی پێناڵتییەکەی ئالڤاریز داوای روونکردنەوەیان کرد، ئێمەش دوای پێداچوونەوە و نۆڕینی پێناڵتییەکە بۆمان دەرکەوتووە بڕیارەکەی ناوبژیوان دروستبووە بۆ رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ئالڤارێز، چونکە بە ئاشکرا دیارە پێی چەپی بەر تۆپەکە دەکەوێت پێش ئەوەی پێناڵتییەکە بە پێی راستی جێبەجێ بکات’.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارەکەی ناوبژیوانی بۆ رەتکردنەوەی گۆڵەکە بە دروست داناوە و راشیگەیاندووە :’لەگەڵ فیفا و IFAB گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی ئەم یاسایە هەموار بکرێتەوە، ئەگەر یاریزانێک بە ئەنقەست پێی دووەمی بەر تۆپ نەکەوێت لەکاتی جێبەجێکردنی پێناڵتی سزا نەدرێت و گۆڵەکەی هەژمار بکرێت’.