ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ کورسییەکی دیکەی چامپیۆنزلیگ بۆ کام خول زیاد دەکرێت؟

رکابەرییەکی توندە و خولێکی گەورە کورسییەکی دیکەی زیادکرد

Yariga App

یاریگا –

دەرکرانی لیلی فەڕەنسی لە چامپیۆنزلیگ، دەرفەتێکی گەورە لە بەردەم یانەکانی پرێمەرلیگ دەکاتەوە.

بۆڕووسیا دۆرتموند لە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەدا 3-2 لە لیلی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییەکە. بە چوونە دەرەوەی لیل، بە فەرمی ئەو تاکە کورسییە زیادە بۆ وەرزی داهاتوو تەرخانکراوە، بۆ خولی فەڕەنسی نابێت.

بۆ ئەم وەرزە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، یاسایەکی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگ پەیڕەو دەکات، زیادکردنی کورسی بەشداریکردنی یانەکانی هەر خوولێک، پەیوەستە بە ئەنجامی بەکۆمەڵی یانەکان لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی جامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفڕانس لیگ.

ئێستا فەڕەنسا لە دەرەوەی هاوکێشەکەیە و رکابەرییەکانی سەر دوو کورسییەکەی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ لە خوولەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا کۆبووەتەوە.

هەرچەندە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ نەماون، بەڵام یانەکانی ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا ئاستێکی بەرز لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە پێشکەش دەکەن، لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام لە یۆرۆپالیگ بەردەوامن، بەگوێرەی بڕاکێتی پاڵەوانیەتییەکە بێت، تۆتنهام و مان یونایتد تاوەکو یاریی کۆتایی رووبەڕووی یەکتر نابنەوە.

ریزبەندی ئێستای خوولەکان چۆنە؟

  1. ئینگلتەرا – 23.035 خاڵ (پێنج یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  2. ئیسپانیا – 20.892 خاڵ (پێنج یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  3. ئیتاڵیا – 19.375 خاڵ (چوار یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  4. ئەڵمانیا – 17.546 خاڵ (سێ یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  5. پۆرتوگال – 16.250 خاڵ (یەک یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامە)
  6. فەڕەنسا – 15.785 خاڵ (دوو یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  7. بەلجیکا – 15.250 خاڵ (یەک یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامە)
  8. هۆڵەندا – 15.250 خاڵ (یەک یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامە)
  9. یۆنان – 12.187 خاڵ (دوو یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)
  10. نەرویج – 10.812 خاڵ (دوو یانە لە خولەکانی ئەوروپا بەردەوامن)

ئێستا دۆخی بەشداریکردنی پاڵەوانیەتییەکان لە پرێمەرلیگ چۆنە؟

چامپیۆنزلیگ: پلەکانی یەکەم تاوەکو پێنجەم

یۆرۆپالیگ: پلەی شەشەم و براوەی جامی FA

کۆنفڕانس لیگ: براوەی جامی کاراباو

لە لالیگا، بۆندسلیگا و سێریا ئەی بەمشێوەیەیە؛

چامپیۆنزلیگ: پلەکانی یەکەم تاوەکو پێنجەم

یۆرۆپالیگ: پلەی شەشەم و براوەی جام

کۆنفڕانس لیگ: پلەی حەوتەم


بەگوێرەی دەرخستەکانی ئەم وەرزە، پرێمەرلیگ بەر لە کۆتایی ئەم مانگە دەبێتە خاوەن پێنج کورسی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button