ئیسپانیاگرنگترین

کوڕەکەی مارسێلۆ رێچکەیەکی چاوەڕواننەکراوی هەڵبژارد

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ ئالڤێش، کوڕی مارسێلۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید، رێگەیەکی چاوەڕواننەکراوی دەستپێکرد.

ئێنزۆ کە دایک و باوکیشی بەڕازیلین، بەڵام بەهۆی کاروانە دوورودرێژەکەی مارسێلۆوە کە 15 ساڵ لەو یانەیە مایەوە، لە مەدرید لەدایکبووە. هەربۆیە رێگەپێدراوە سەرپشکبێت لە نوێنەرایەتیکردنی هەرکام لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا یاخود بەڕازیل.

ناوبراو بۆ یەکەم جار لە ئەپرێلی 2023 بڕیاردیدا یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار 15 ساڵانی ماتادۆر بکات.

ئێستا وەک ئامادەکارییەکان لە میانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی خوار 17 ساڵان، پێگەی ESPN هاوشێوەی زۆرێک لە سەرچاوەکان بڵاویکردووەتەوە کە ئێنزۆ هەمان بڕیاری پێشووی داوەتەوە و یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات لە هێڵی هێرشبەریی.

بەڵام لەسەر ئاستی یانە، ئێنزۆی تەمەن 15 ساڵ یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات و چاوەڕێی داهاتوویەکی باشی لێدەکرێت.

ئێنزۆ ئالڤێش بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە           

بابەتی زیاتر

Back to top button