ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووی یانەکەی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید ٢٢ یارییە تووشی شکست نەهاتووە ، هۆکارەکەشی هێڵە بەرگرییە ئاگریینەکەیەتی.

لۆس بلانکۆس دوای تێپەڕبوونی ٢٢ یاری لالیگا تەنها ١٣ گۆڵی  لێ تۆمارکراوە ئەمەش کەمترین  لە مێژووی یانەکەدا پاش هەمان هەفتە. هەروەها کەمترینە لەم وەرزەی لالیگادا.

ریاڵ مەدرید لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانی دێت و ئێوارەی ئەمڕۆ گۆڵەکەی بەپاکی پاراست لە دێربی مەدرید دا و لەو یارییەی ١-٠ شکستی بە دوژمنە  سەرسەختەکەی هێنا. ئەتلەتیش خاوەن دووهەم باشترین بەرگرییە و ١٥ گۆڵی تۆمارکراوە سەرەڕای ئەوەی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button