
یاریگا –
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕیاریدا یاریگایه‌كی نوێ له ته‌نیشت یاریگای ئۆڵترافۆرد دروست بكات و ئه‌م یاریگایه جێده‌هێڵێت، كه له دوای وێمبلی دووه‌م گه‌وره‌ترین یاریگای به‌ریتانیایه.
ئه‌م یاریگایه به‌ناوی شانۆی خهونهكان ناوی ده‌ركردووه و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژاده‌ی ئینگڵته‌را چه‌ندین ئه‌نجامی باشیان له‌م یاریگایه تۆماركردووه.
یاریگای ئۆڵترافۆرد له ساڵی 1910 دروستكراوه و یاریی كرانه‌وه‌ش له شوباتی 1910 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول بوو كه یونایند (4-3) یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
دوای دروستكردنی ئه‌م یاریگایه میوانداری چه‌ندین بۆنه‌ی گه‌وره‌ی وه‌رزشی كردووه، له دیاترینیان:
ئۆڵدترافۆرد له مۆندیالی 1966 میوانداری زیاتر له شه‌شه یاریی پاڵهوانهتیهكه كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاریگایه میوانداری یارییه‌كانی یۆرۆی 1996 كردووه، تیایدا یاریی قۆناخی پێشكۆتایی له نێوان كڕوتیا و ئه‌ڵمانیا له‌م یاریگایه كراوه.
پێشوازی له یارییه‌كانی ئۆڵێمپیادی هاوینەی 2012 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئەوروپای ئافرەتانی 2022 كردووه.
جگه له‌وه‌ش چه‌ندین یاریی له پاڵهوتنهكان هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را له‌م یاریگایه یاریی كردووه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به مانچێسته‌ر یونایند زیاتر له 2700 یاریی له‌م یاریگایه كردووه، گه‌ورترین ئه‌نجامی له‌م یاریگایه له ئازاری 1995 به‌رامبه‌ر ئیپسویچ تاون بوو كه یارییه‌كه‌ی (9-0) برده‌وه.
گه‌وره‌ترین ئه‌نجامیشی له خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئێندهرلهخت بووه( 10-0 ) بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه.