ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەهای یاریزانێكی دیاری دەكات

مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان لەسەرهێڵن

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهای یاریزانێكی یانەكەی بۆ هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دیاریكرد.

یانەی مانچێستەر سیتی چووەتە نێو كێبڕكێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ئێدواردۆ كاماڤینگا، ئەستێرەی فەڕەنسی ریال مەدرید.

كاماڤینگا لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی رێنی فەڕەنسیەوە بە بەهای 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی فیچاخێس، ریال مەدرید ئامادەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئێدواردۆ كاماڤینگا ببێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارەكە دەدەن، تاوەكو ئێستا هیچ ئۆفەرێک پێشكەشنەكراوە بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەردوو یانە دەست بە جوڵە بكەن.

لەم وەرزەدا كاماڤینگای 22 ساڵان بەهۆی پێكانە یەک لە دوای یەكەكانیەوە لە چەندین یاریی یانە شاهانەكە بێبەش بووە، بە جۆرێک لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا بەشداری لە 25 یارییدا كردووە، توانیویەتی یەک گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

كاماڤینگا

بابەتی زیاتر

Back to top button