ئاسیاخووله‌کانی دیکەمۆندیالی 2026

یاریزانێکی بەرازیلی بانگهێشتی هەڵبژاردەی چین دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

سێرجینۆ سۆلێر، ئامادەیە درێسی هەڵبژاردەی چین لەبەر بکات و بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 یارمەتی ئەو وڵاتە بدات.

هەڵبژاردەی چین هیوایەکی نوێی دۆزیەوە. یاریزانێکی تەمەن 29 ساڵ کە کە رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، بە فەرمی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی چینەوە دەکات و هیوادارن بە هۆی سێرجینیۆوە چانسی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال زیاد بکات.

سێرجینۆ کە ماوەی هەشت سالە لە جی لیگ یاریی دەکات، ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئەو ولاتەدا هەیە و دەیەوێت شەڕ بۆ بەدەستهێنانی جێگەیەک لە هەڵبژاردەی چین بکات.

بە گوێڕەی سەرچاوەکانی ولاتەکە، سێرجینۆ ئەو یاریزانەیە کە برانکۆ ئیڤانکۆڤیچ راهێنەری هەڵبژاردەی چین چاوەڕێی دەکات، یاریزانێکە بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی وەک سعودیە دەتوانێت هێڵی ناوەڕاست کۆنتڕۆڵ بکات. سێرجینۆ ژمارە 10ی نوێی هەڵبژاردەی چینە.

سێرجینۆ لە ساڵی 2014 یەکەم یاری پیشەگەرانەی لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی کرد. دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە جی لیگ کرد و رۆڵی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەگەڵ کاشیما ئەنتلەرز لە ساڵی 2018دا بینی. لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە چانگچۆن یاتایەوە کرد و دواتر ئەم وەرزەش درێسی بیجین گوان دەپۆشیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button