
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی نوێ دوای چوار مانگ لە رۆیشتنی ئیدو گاسپەر.
سەرەتاکانی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بوو ئیدو ئارسیناڵی جێهێشت کە هەر خۆیشی یەکەمین بەڕێوەبەر بوو لە مێژووی یانە لەندەنیەکە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2022 پۆستەکەی وەرگرت.
رۆشتنی ئیدو لە ئارسیناڵ راگەیەندرا – Yariga
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریۆ رۆمانۆ، تۆپچییەکان سەرقاڵن بە یەکلاکردنەوەی واژۆی بەڵگەنامەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئاندریا بێرتا و خودی ئەو بەڕێوەبەرە ئیسپانییەش وەرگرتنی پۆستەکەی لە ئارسیناڵ بەلاوە گرنگترینە.
بێترا کە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ پۆستەکەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید جێهێشت، خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لەو بوارەدا و خاوەنی 12 ساڵ ئەزموونە لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانییە.
🚨🔴⚪️ Arsenal are close to completing the appointment of Andrea Berta as new director to replace Edu.
There are still formal details to sort with documents yet to be signed, but Berta is still giving priority to Arsenal.
More to follow next week. pic.twitter.com/mfjnjcdC2b
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 8, 2025