ئیسپانیاگرنگترین

فابیۆ کاپێلۆ باسی دیوە خراپەکەی رۆناڵدۆی دیاردە دەکات

Yariga App

یاریگا –

فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری ئیتاڵی بۆیەکەمجار بە وردەکارییەوە باسی دیوە خراپەکەی رۆناڵدۆی دیاردە دەکات و هۆکاری دەکردنی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری 78 ساڵانی ئیتاڵی دوو جار راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کردووە، جاری دووەم لە وەرزی 2006/2007 بوو، ئەوکات رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما لە ریال مەدرید یاریی دەکرد و راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەرفەتی یاریکردنی بە رۆناڵدۆ نەدەدا و لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییەی بەڕێکرد.

کاپێلۆ لەبارەی رۆناڵدۆی بەڕازیلی دەڵێت :’رۆناڵدۆ باشترین یاریزان بوو لە ژیانمدا راهێنەرایەتیم کردبێت، بەڵام لە یانەکە دەرمکرد، رۆناڵدۆ زۆر قەڵەو بوو، ئەو بەهیچ شێوەیەک نەیدەویست کێشی دابەزێنێت و زۆر حەزی بەوە دەکرد ژیانی ئاسان بێت، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو هەوڵی دەدا یاریزانەکانی دیکەش لە یانەکە بە هەمان ئاڕاستەی خۆی ببات و وەکو ئەو بژین’.

رۆناڵدۆ باشترین یاریزان بوو لە ژیانمدا راهێنەرایەتیم کردبێت، بەڵام لە ریال مەدرید دەرمکرد.

هەروەها کاپێلۆ دەشڵێت :’هەرچەندی هەوڵم دەدا رازی بکەم و بۆچوونی بگۆڕم، ئەو بەهیچ شێوەیەک رای نەدەگۆڕا، هەوڵم دا دەرفەتی پێبدەم بۆ ئەوەی ژیانی خۆی بگۆڕێت و بەخۆیدا بچێتەوە، جارێکیان داوام لێکرد گوتم کەمێک قوربانی بەخۆت بدە و ماوەیەک ژیانت رێکبخە، دەتوانی دوای تەمەنی 36 ساڵی بەدڵی خۆی چێژ لەژیان وەربگری، پێی گوتم گەورەم پێویستە ئێستا چێژ لەژیان وەربگرم، دوایی زۆر درەنگ دەبێت’.

کاپێلۆ دەشڵێت :’رۆناڵدۆ بەس کەمێک گرنگی بە رێکخستنی ژیانی خۆی بدابا، دڵنیام دەبووە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ و لە ئاستی ماڕادۆنا و مێسی دەبوو، ئەو بەهرەیەی ئەو هەیبوو هیچ یاریزانێکی دیکە نەیبوو، من کەیفم بە یاریزانی وەکو رائول گۆنزالێز دێت، راستە ئەو بەهرەیەی یاریزانانی دیکە هەیانبوو ئەو نەیبوو، بەڵام رائول هەمیشە پابەند بوو، هەوڵی دەدا و ئامانجی گەورەی هەبوو’.

رۆناڵدۆ لەسەر داوای کاپیلۆ هاوینی 2007 لە ریال مەدرید بەڕێکرا، کە تەنیا 13 یاری لەژێر سەرپەرشتی کاپیلۆ کرد و 4 گۆڵی لەو یارییانە بە درێسی مێرەنگی تۆمارکرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button