ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێک لە ریال مەدریدەوە بۆ ئێمباپێ؛ ئێرە پاریس سانجێرمان نییە

رۆژنامەی مارکا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە تەواوی ئەندامانییەوە، چاوەڕێی باشترین وەشانی کیلیان ئێمباپێ دەکەن.

رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا باسی دوا پێشهاتەکانی ئێمباپێ لە ریال مەدرید دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە نزیکەکەی مەدرید بێت، دەستەی کارگێڕی و راهێنەرایەتی دەزانن ئەمە باشترین ئاستی ئێمباپێ نییە و چاوەڕێی زیاتری لێدەکەن.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی

لە چەند رۆژی رابردوو کیلیان ئێمباپێ ئاگادارکراوەتەوە، باش دەزانن لە پاریس سانجێرمان بە ساتی سەخت تێپەڕیوە، بەڵام ریال مەدرید چیرۆکێکی دیکەیە و هیچ شتێک وەکو ئەوەنییە یاریی بۆ مەدرید بکەیت.

بە ئێمباپێ گوتراوە، دەبێ لەم دۆخەی ئێستای دەرباز بێت و کارلۆ ئانچێلۆتی بە تەواوی شتەکانی بۆ روونکردووەتەوە.

ئێمباپێ لە مەشقەکانی دوو رۆژی رابردوودا، کاردانەوەی ئەرێنی پیشانداوە و ستافی راهێنەرایەتی پێی وایە، پەیامەکە بە تەواوی گەیشتووەتە ئێمباپێ و چاوەڕێی شتی گەورەی لێدەکەن.

ئانچێلۆتی بە ئێمباپێ گوتوە، کاتێک سەیری یاریزانانی رکابەر دەکەیت، هەرگیز دوو دڵ مەبە و چاو لەسەر گۆڵی تیمی بەرامبەر هەڵمەگرە.

کیلیان لە یەکەم وەرزیدا لە ریال مەدرید، 40 یاریی کردووە و خاوەنی 27 گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button