ئیسپانیاگرنگترین

چێزنی لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت؟ فلیک وەڵام دەداتەوە

''ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات، بەڵام...''

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا زۆر بە تواناکانی ڤۆیچێخ چێزنی سەرسامە و لەوانەیە هەوڵی مانەوەی بدات.

چێزنی یەکێکە لە ئەندامە چالاکەکانی بارسا و لە ماوەی رابردوو ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە بە تایبەت لە یاریی رابردوو بەرامبەر بێنفیکا، کە هەشت سەیڤی هەبوو و هەشتەم کلین شیتی چێزنییە لە 14 یاریی رابردوودا.

فلیک لەبارەی چێزنی دەڵێت

ئەمە کاری ئەوە و سەرسامم پێی، 10 یاریزانەکەی دیکەمان بەباشی بەرگری دەکەن، بەڵام چێزنی زۆر یارمەتیمان دەدات، بۆیە ئەو بژاردەی یەکەمی منە ئێستا.

من تەنیا خاوەن بڕیارنیم، بەڵکو ستافێکی کارامەم لەگەڵدایە و بەردەوام باسی ئاستی یاریزانان دەکەین، بەمشێوەیە تیمەکە بەڕێوەدەبەین، بۆیە دووبارەی دەکەمەوە، تەنیا یەک کەس بڕیاری لەسەر نادات.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە گەڕی 27ی لالیگا لە مۆنجویک میونداری ئۆساسونا دەکات و پاشان سێشەممە لە هەمان یاریگا، یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16 بەرامبەر بێنفیکا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button