ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

15 راستی سەرنجڕاکێش پێویستە پێش یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول له‌ یاریی چوونی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دی پرینس ده‌كات.

لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی ئارن سلۆت لەم وەرزە ئاستێكی بەرز پێشکەش دەکات و کاردەکات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی بدات، ئەنجامێکی دیكه‌ی ئەرێنی تۆماربكات له‌ پێناو گه‌یشتنیان به‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

ماڵپەڕی لیڤەرپوول پێش یارییەكه‌ی نێوان رێدز و پاریس 15 راستی خاڵی سه‌رنجراكێشی ئاشكرا كردووه‌.


1- ئەمە سێیەم یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ دەبێت لە چامپیۆنزلیگ، بەو پێیەی دوایین جار لە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی 2018-2019 رووبەڕووی یەکتربوونەوە، لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا،لە دەرەوەی یاریگای خۆشی بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا.

2- لەدوای قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەوروپا لە وەرزی 1996-1997، کە پاریس سانجێرمان به‌ ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی (3-2)سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی هیچ یارییه‌كیان له‌ قۆناخی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌كردووه‌

3- ئارن سڵۆت لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەوروپادا بە تیپە فەرەنسییەکان نەدۆڕاوە، لە کۆی سێ یاریی دوو بردنەوە و یەکسانبوونێكی هه‌یه‌، دواهەمینیان بردنەوەی بوو لە لیل بە ئەنجامی 2-1 لەم وه‌رزه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م.

4- سڵۆت لە قۆناخی یه‌كه‌م 27 یاریزانی بەکارهێنا، هەروەها 17 گۆڵی لەلایەن نۆ یاریزانی جیاوازەوە تۆماركرد.


5- محەمەد سەڵاح له‌ 30 یاریی چامپیۆنزلیگ راستەوخۆ بەشداری 20 گۆڵی کردووە (12 گۆڵ و 8 ئەسیست)، زۆرترین ژمارەیە بۆ هەر یاریزانێکی ئەفریقی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، بە گۆڵێک پێش ساموێل ئیتۆ و دیدێ درۆگبا کەوتووە.

6- سەڵاح خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی 84هەمین یاری خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا بكات، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانەیی پیپی رێینا لە پلەی شەشەمی لیستی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یاریی لە مێژووی یانەکەدا لە ئەوروپادا كردووه‌ یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌.

7- بە تۆمارکردنی 51 گۆڵ، ئەستێرە میسرییەکە لەگەڵ تیری هێنری لە پلەی دەیەمی لیستی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگ دێت.

8- ئه‌شره‌ف حەکیمی له‌م وه‌رزه‌ له‌ دروستكردنی هه‌لی گۆڵ له‌‌ پێشه‌نگی سەرجەم بەرگریکارانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایه‌ (12) هه‌لی گۆلی دروستكردووه‌ و چوار ئه‌سیستی هه‌یه‌.


9- ئەم یارییه‌ ده‌بێته‌ 450ـمین یاری لیڤەرپوڵ لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا، هەروەها 257ـمین یارییە لە چامپیۆنزلیگ.

10- چوار یاریزانی لیڤەرپوول ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌ كارتی زه‌رد وه‌ربگرن له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ یاریی ناكه‌ن ئه‌وانیش، رۆبەرتسۆن، ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر، ئیبراهیما کۆناتی، هارڤی ئیلییۆت.

11- لیڤه‌رپوول لە دوایین 22 یاری دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ له‌ یاریی 16 بردنەوەی بەدەستهێناوە، له‌ پێنج یاریش دۆراوه‌ له‌ یاریه‌كیش یه‌كسان بووه‌، له‌ دوایین 14 یارییش 11 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

12- پاریس سانجێرمان له‌م وه‌زره‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان 105 گۆڵی تۆماركردووه‌، لیڤه‌رپوولیش 101 گۆلی كردووه،‌ چوار گۆلی كه‌متره‌ له‌ تیپه‌ پاریسیه‌كه‌.


13- پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی بەرامبەر تیپە ئینگلیزەکان، لە کۆی 15 یاری 6 بردنەوەی بەدەستهێنا، له‌ پێنج یارییش دۆراوه‌ و چوار یاریش یه‌كسانبووه‌.

14- لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجاره‌ لە ژیانی وەرزشیدا سەرکردایەتی تیپێک دەکات بەرامبەر لیڤەرپوول.

15- پاریس سانجێرمان لە کۆتا 43 یاریی ئەوروپی 20 بردنەوەی بەدەستهێناوە له‌گه‌ڵ هه‌شت یه‌كسانبوون و 15 دۆران، لە پاڵه‌وانه‌تیه‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌ کۆتا 80 یاری لە یاریگای خۆیدا 50 بردنەوەی بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button