
یاریگا –
لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان پێش ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی لیڤەرپوول ببێتەوە به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و باسی گرنگی یارییه‌كه كرد.
ئێنریكی گوتی، پێویستە هەمان ئەو ئاستە دووبارە بکەینەوە کە لە سەرەتای وەرزەوە پێشکەشی دەکەین،کەشوهەوای پارک دیس پرینس خەیاڵییە و هیوادارم بتوانین چێژی لێوه‌ر بگرین و یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه، هه‌موو جیهان ده‌یه‌وێت سبه‌ی سه‌یری یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول و پاریس بكات.
Des domaines dans lesquels le PSG est meilleur que Liverpool ? 💬 Luis Enrique « ça fait trois ans que j’entraine ici, et je donne ces avantages à mes joueurs et… seulement à mes joueurs » #PSGLIV pic.twitter.com/hsJpLBW4I9
— L’ÉQUIPE (@lequipe) March 4, 2025
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه گوتیشی، رووبەڕووی تیپێک دەبینەوە کە ئەم وەرزە باشترین ئەنجامی لە هەموو ئەوروپا هەبووه، ئارنێ سڵۆتیش ئاستێکی زۆر باشی لەگەڵ لیڤەرپوڵی پێشكه‌ش كردووه و تیپێكی مه‌ترسیداری دروستكردووه.
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول راهێنه‌ری پاریس رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه بەشێک لەوانەی شایەنی یاریکردبن له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداری نه‌كه‌ن، بەڵام دەتوانن لە گێمی دووەم بەشداری بکەن زۆرجار ئەوانە جیاوازی دروست دەکەن.
كيف تفوز على ليفربول؟
لويس إنريكي “لا ينبغي أن يتغير شي‌ء، يجب أن نستحوذ على الكرة أكثر منهم، وأن ندافع بشكل فعال، وأن نكرر ما نعرفه كيف نفعله، نحن واثقين”pic.twitter.com/HBGzqAub4t
— عبدالمحسن. (@D7s30) March 4, 2025
له كۆتاییدا پرسیار له ئێنریكی كرا چۆن ده‌توانن له لیڤه‌رپوول ببنه‌وه؟ راهێنه‌ری تیپه‌كه گوتی، نابێت هیچ شتێک له‌ده‌ست بده‌ین، دەبێت لەوان زیاتر تۆپمان لابێت، بەرگری کاریگەر بکەین، متمانەمان بەخۆمان هەیە، ئەگەر سبەی بدۆڕێنین دڵنیام لە ئانفێڵد سەرده‌کەوین، یارییەکەی سبەی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام گرنگە.