عێراقکوردستان

زاخۆ ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق

گومان دەکرێت ئەحمەد ئیبراهیم بەشداری یارییەکە بکات

Yariga App

یاریگا –

بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە ریزبەندی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ میوانداری مینای بەسڕە دەکات.

لە رۆژی دووەمی یارییەکانی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوو شەممە ( 3ـی ئاداری 2025 ) زاخۆ لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30ـی شەو رووبەرووی مینا دەبێتەوە، تەواوی یاریزانەکانی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن تەنها ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکار نەبێت کە بە هۆی پێکان تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە بەشداری یارییەکە دەکات یاخود دادەبڕێت.

زاخۆ و مینا لە مێژووی خۆیاندا 20 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ لە شەش یارییدا براوە بووە و لە نۆ یارییدا یەکسان بوونە و میناش پێنج سەرکەوتنی لە بەرامبەردا بەدەست هێناوە، زاخۆ 20 گۆڵی تۆمار کردووە و مینا 19 گۆڵی لە زاحۆ کردووە.

هەشت یارییە زاخۆ تووشی شکست نەهاتووە، بە سەرکەوتن لەم یارییەدا لە پێشەنگایەتی ریزبەندی یانەکان بەردەوام دەبێت کە ئێستا 42 خاڵی هەیە، گەڕی داهاتووش کوڕانی خابوور دەبنە میوانی کەرخ لە بەغدا، میناش 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button