ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانی پێکانەکانی مانچێستەر سیتی تەواو نابێت

گواردیۆلا کێشەی بەرگری چارەسەر نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

ناتان ئاکێ لە یاریی شەوی رابردووی مانچێستەر سیتی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا تووشی پێکانبوو.

لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، مانچێستەر سیتی 3-1 لە پلیمۆسی بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتوو. ناتان ئاکێ لە پێکهاتەی سەرەکی پێپ گواردیۆلادا بوو، بەڵام دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، ئاکێ گۆڕنکاری بۆ کرا و روبن دیاس شوێنیگرتەوە.

گواردیۆلا لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

جارێکی دیکە بەرگریکارمان تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە. پێم وایە لە تواناکانی ناتان بێبەش دەبین. بۆیە بە گواستنەوەی (عەبدولقادر) خوسانۆڤ و ڤیتۆر (رێس) دڵخۆشم، ئەگەرنا هیچ دەرفەتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نەدەما.

ئێستا بەهۆی پێکان، مان سیتی لە تواناکانی جۆن ستۆنس و مانوێل ئاکانجی بێبەشە، هەروەها رۆدری ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دابڕاوە و ئێستا ناوی ئاکێش بۆ لیستەکە زیادبوو.

شەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ و لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نۆتینگهام فۆڕێست دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button