
یاریگا –
هاندەرانی میلان ناڕەزایه‌تی خۆیان لە کارگێڕی و خاوەنەکانی یانەکە دەربڕی، بە بەرزکردنەوەی تیفۆی ناڕەزایەتی لەبەردەم بارەگای یانەکە.
هاندەرانی میلان دوای ئەوەی زنجیرەیەک ئەنجامە خراپیان تۆماركرد و هیوای تیپەکەیان له گه‌یشتن به تۆپ فۆری خوله‌كه له مه‌ترسیدایه، له‌به‌رده‌م باره‌گای یانه‌كه چه‌ند تیفۆیه‌كیان داناوه و نووسیویانە “هەمووتان بڕۆن، شایەنی مانەوە نین.
میلان كۆمه‌لێك ئه‌نجامی خراپی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد و له چامپیۆنزلیگش كرایه ده‌ره‌وه و له خولی ئیتاڵیش ئه‌نجامی خراپی تۆماركرد.
میلان لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا دێت بەپێی ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، بە تێکڕای ناوه‌ندی لە هەر یارییەکدا پێویستی به 2.41 خاڵ هەیە بۆ ئەوەی وەرزەکە بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ کۆتایی پێبهێنێت، ئەمەش ئامارێکه بە پێوەرێک دادەنرێت بۆ ئەوەی لە سێ وەرزی ڕابردوودا لە ڕیزبەندی چوارەمی یەکەمی خولی ئیتاڵیا بێت.
😡 LO STRISCIONE DELLA CURVA ANCHE A MILANELLO
Dopo Casa Milan, la Curva Sud Milano ha esposto uno striscione di protesta contro proprietà, società, allenatore e giocatori anche fuori dal Centro Sportivo di Milanello: “Andatevene via: indegni!”. pic.twitter.com/WfQhPfyJWF
— MilanNews.it (@MilanNewsit) February 28, 2025
سیاسەتی گرێبەستکردن لەم وەرزەدا رەخنەی زۆری لێگیراوە، لە هاویندا ئەلڤارۆ مۆراتا گرێبەستی لەگەڵ کرا، بەڵام پێش کۆتایی گواستنەوەی زستانە بە خواستن درایە یانەی گالاتاسەرای، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر فۆنێسكا دووچاری ره‌خنه‌ی زۆر بوونه‌وه، هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌كانی زستانه‌ش وه‌كو پێویست نه‌بوو،كۆنسێساویش ڕووبەڕووی دوورخستنەوەی دەبێتەوە.
هانده‌رانی میلان له خاوه‌نی یانه‌كان و كارگێری یانه‌كه‌یان زۆر بێزارن و چه‌ند جارێكه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه و رۆیشتن له یانه‌كه ده‌كه‌ن، دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا هانده‌رانی میلان ئه‌مجاره ناره‌زایه‌تیه‌كانیان گواسته‌وه به‌رده‌م باره‌گای یانه‌كه و به تیفۆی جیاواز داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی خاوه‌نه‌كان و كارگێری یانه‌كه ده‌كه‌ن