
یاریگا –
کارلۆس کاسێمیرۆ مەرجی هەیە بۆ رۆشتن لە مانچێستەر یونایتد و مەرجەکەشی پەیوەستە بە بابەتی ماددیەوە.
کاسێمیرۆ لە هاوینی 2022 بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە لە ریاڵ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ مان یونایتد بە گرێبەستێکی چوار ساڵە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێ زیاتریش.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalkی ئینگلیزی، یاریزانە بەڕازیلییەکە رەتیدەکاتەوە بە مووچەی هەفتانەی کەمتر لە 350 هەزار پاوەند مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێ.
لە درێژەی زانیارییەکەدا هاتووە کە لە ئێستادا ئەگەر هەیە کاسێمیرۆ تا بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026 هەر لە یانەکەی بمێنێتەوە دواتر وەک یاریزانێکی ئازاد ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێ.
بۆ زانین، ئەو مووچەیەی ناوبراو داوای دەکات هەمان بڕە کە ئێستا لە یانە ئینگلیزیەکە وەریدەگرێت.