ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی دانی سێبایۆس

گورزێکی گەورە و کوشندە

Yariga App

یاریگا –

گورزێکی کوشندە بەر ریال مەدرید دەکەوێت و پێکانەکەی سێبایۆس سەختە.

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مەدرید بووە میوانی ریال سۆسیداد و یارییەکەی 1-0 بردەوە.

لە دواساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی 92 دانی سێبایۆس بەتوندی لەگەڵ کوبۆی یاریزانی سۆسیداد بەریەک کەوتن و بەوهۆیە ناوەڕاستکارەکەی مێرێنگی بە گریان و ئازارێکی زۆرەوە یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئێل چێرێنگویتۆ، پێکانەکەی سێبایۆس لە ماسولکەکانییەتی و پێشبینی دەکرێت سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیاری تۆڕی رێلێڤۆ، پێکانەکەی سێبایۆس لەوە سەختترە کە سەرەتا پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی مانگێک دووربکەوێتەوە و رەنگە یاریزانەکە زیاتر لە مانگێک لە یاریکردن داببڕێت. تەنانەت مەترسی ئەوەی لەسەرە وەرزەکە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتبێت.

سبەی لە مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ دانی دەکرێت. بەفەرمی ریال مەدرید جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button