ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێکانی بەرگریکارێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پێش یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال سۆسیداد پێکانی بەرگریکارێکی راگەیاند.

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، خیسوس ڤاییخۆ بەرگریکاری یانەکە تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە لە یارییەکەی ئەمشەو بەردەست نابێت و بانگهێشت نەکراوە، ڤاییخۆ لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان نادیارە.

ڤاییخۆ لەم وەرزە دووەمجارە تووشی پێکان دەبێت، کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 10 خولەک یاریی کردووە، ئەویش لە یارییەکی لالیگا لە یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بوو.

فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاندووە، ڤاییخۆ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دادەبڕێط، بەمەش تا کۆتایی وەرز دادەبڕێت و جارێکی دیکە بە درێسی ریال مەدرید نابینرێتەوە، هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێدەهێڵێت.

پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال سۆسیداد لە جامی شای ئیسپانیا، هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر و رائوڵ ئەسینسیۆ لە دڵی بەرگری یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button