ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگ و لە یاریی لووتكەدا تۆتنهام هۆتسپێر میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەدا تۆتنهام بە راهێنەرایەتیكردنی ئەینج پۆستێكۆگلو وەرزێكی خراپی هەبووە و لە گەیشتن بە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەكانی وەرزی داهاتوو تەواو دوورە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 26 یاریی تۆتنهام تەنیا 10یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و 13 یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتیەكەی پێپ گواردیۆلاش وەرزێكی تەواو خراپی هەیە و بە جیاوازی 20 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

لەم وەرزەدا و لە 26 یارییدا 13 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەردوو یانە لە مێژوودا 163 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، لە 65 یاری سپێرز براوە بووە و سیتیزنیش 63 یاریی بردووەتەوە و لە 35 یارییش یەكسان بوون.

مان سیتی لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان 248 گۆڵی كردووە و تۆتنهامیش 229 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆتنهام بە بێ دۆمینیک سۆلانكێ، دراگۆشین، كریستیان رۆمێرۆ، ریچارلیسن، ڤان دی ڤین، تیمۆ فێرنەر و بن دەیڤس بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا سیتیزن بە بێ مانوێل ئاكانجی، جۆن ستۆنس، رۆدری و ئۆسكار بۆب بێبەش دەبێت و هەروەها یارییكردنی ئێرلینگ هالاند گومانی لەسەرە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

یودۆگی، دانسۆ، دەیڤس، سپێنس

بێرگڤاڵ ، بێنتانكور

كۆلۆسێڤسكی، مادیسن، سۆن

ماتیس تێل

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

خوسانۆڤ، ئاكێ، دیاس، لێویس

نیكۆ گۆنزالێس، بێرناردۆ

دۆكو، مەرمووش، ساڤیۆ

فۆدن

بابەتی زیاتر

Back to top button