ئەستێرەی یاریگا؛ ناسڕ عومه‌ر باشترین یاریزانی گەڕی بیسته‌می خولی نایابی کوردستان بوو
لە یاریی بەرامبەر برایەتی هەردوو گۆڵەکەی پێشمەرگەی هەولێری دروستکرد

یاریگا –
ناسڕ عومه‌ر به‌رگریكاری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بە باشترین یاریزانی گەڕی بیسته‌می خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.
له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی برایه‌تی و له یارییه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (1-2) یارییه‌كه‌ی له برایه‌تی برده‌وه، ناسڕ عومه‌ر هۆكاری هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانەکەی بوو، کلیلی سەرکەوتنی پێشمەرگە بوو لەم هەفتەیەدا.
بەرگریکارە 31 ساڵانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، لە یاریی بەرامبەر برایه‌تی گۆڵی یه‌كه‌می له خوله‌كی 2 بۆ محه‌مه‌د سه‌ردار دروستكرد، بووه هۆكار هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزا بۆ یانه‌كه‌ی كه له خوله‌كی 80 فرانسیس دادزی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
یاریزانە پیشهگهرە ئێرانییەکە له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و به‌رگری له تۆڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌م بردنه‌وه ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 39 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای شێروانه‌ی پێشه‌نگه.