ئیسپانیاگرنگترین

تێباس وەڵامێکی توندی ئەنچیلۆتی دەداتەوە؛ ئاگاداربە بەکارتدەهێنن

Yariga App

یاریگا –

تێباس وەڵامێکی توندی ئەنچیلۆتی دەداتەوە کە راهێنەرەکەی ریال مەدرید قسەی لەبارەی سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا کردبوو.

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا لە بەیاننامەیەکیدا وەڵامی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی داوەتەوە و نووسیویەتی :’کارلۆ، شەرمەزارییە بۆ ئەم مەبەست تۆ بەکاردەهێنن، سەرەڕای ئەو ئەزموونە زۆرەت تۆ بەکاردەهێنن، کاتێک گوتم ریال مەدرید یانەیەکی گرینۆکە، من بە ئاشکرا ئاماژەم بۆ ئەم دۆخە دەکرد، هەمیشە هەوڵ دەدەن خۆیان وەکو قوربانی پیلانگێڕی پیشان بدەن’.

تێباس لە بەیاننامەکەیدا راشیگەیاندووە :’من لە منداڵییەوە هاندەری ریال مەدریدم، بەڵام ئەو سیاسەت و شێوازەی ئێستا بەرپرسانی یانەکە یانەکەی پێ بەڕێوە دەبەن، ئەوە نییە کە ئێمە پێشتر دەمانناسی، بەداخەوە ئەمە بێڕزیکردنە بەرامبەر ملیۆنان هاندەری یانەکە’.

پێشتر لەبارەی قسەکانی خاڤیێر تێباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا کە ریال مەدریدی بە یانەی گرینۆک وەسفکردبوو، ئەنچیلۆتی گوتبووی :’تێباس بەردەوام باسی ریال مەدرید دەکات، وابزانم واباشترە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانی لالیگا بێت نەوەک هێندە بیری لای ریال مەدرید بێت، نازانم بۆچی تێباس خۆی وەکو هاندەرێکی شەرمنی ریال مەدرید دەناسێنێت، بڕوام وایە ئەوەی هاندەری ریال مەدرید بێت شانازی بە یانەکەیەوە دەکات’.

بابەتی زیاتر

Back to top button