ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت: سەڵاح درک بە راستییەکانی تۆپی زێڕین دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارن سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ باسی لە چانسی محەممه‌د سەڵاح ئەستێرەی تیپەکە بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی جیهان ئەمساڵ کرد.

سەڵاح له‌م وه‌رزه‌ تاكو ئێستا لە 38 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ لیڤەرپوول 30 گۆڵ و 21 ئەسیستیشی کردووە.

سڵۆت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی سبەی لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر نیوکاسڵ گوتی، بەزۆری خەڵاتەکە دەدرێتە هێرشبەران، بەڵام ساڵی رابردوو یاریزانێکی ناوەڕاست كه‌ رۆدری بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەڵاح به‌ربژێره‌ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، ئه‌مه‌ش مانای ئەوەیە ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، هەروەها تیپەکەش ئاستێکی باشی هەیە، بەڵام بردنەوەی خەڵاتەکەش پێویستی بەوەیە تیپەکە دەستکەوت بەدەستبهێنێت.


راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ گوتیشی، پێم خۆشە سەڵاح ئەم ئاله‌نگارییه‌ قبوڵ دەکات، گۆڵێکی نایابی بەرامبەر مانچستەر سیتی كرد، هەروەها پابەند بوو بە ئەنجامدانی ئەرکە بەرگرییەکانی بە شێوەیەکی نایاب، بەتایبەتی لە گێمی دووەمدا.

راهێنەری لیڤەرپوول باسی له‌وه‌شكرد، ئەگەر وەک تیپێک نازناو ببەینەوە، ئەوا چانسی سەڵاح بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر زۆر زیاتر دەبێت، بە دڵنیاییەوە نازناوی چامپیۆنزلیگ چانسی زیاتر بەرز دەکاتەوە، بەڵام دوا کەس کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو.

ئارن سڵۆت لە کۆتاییدا دەڵێت، زۆربەی براوەی تۆپی ئاڵتونی نازناوی خول و چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە، بەڵام لە تۆپی پێدا پێویستت بە تیپێکی باش هەیە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تاکەکەسی، سەڵاحیش ئەم راستییە دەزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button