
یاریگا –
جارێکی دیکە رووداوێکی یارییەکی گەڕی 25ی لالیگا، مشتومڕێکی زۆری ناوبژیوانی دروستکردووە و کەیسەکەی زیندووکردەوە.
بارسێلۆنا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە لاس پاڵماسی بردەوە و شوێنی خۆی لە پێشەنگی لالیگا تۆکمەتر کرد. هەریەکە لە دانی ئۆلمۆ و فێران تۆرێس گۆڵەکانی بارسێلۆنایان کرد.
بارسێلۆنا بەم بردنەوەیە، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 54 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێ خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید (یارییەک کەمتری کردووە) پێشەنگی لالیگا.
لە دوای یارییەکە، سەرنجێکی زۆر لەسەر رووداوێکی خوولەکی 82ی یارییەکە دروستبوو، کاتێک ئادریان ڤێگا، ناوبژیوانی یاریی و دێل سیرۆ گراندێ، ناوبژیوانی ڤار یارییەکەیان بۆ زیاتر لە چوار خوولەک وەستاند و هەڵسەگاندن و پێداچوونەوەیان بۆ بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی ئێریک گارسیا، بەرگریکاری بارسێلۆنا کرد.
تۆپەکە روونە بەردەستی گارسیا دەکەوێت، بەڵام پێشتر ئەلێکس مونیۆز، یاریزانی لاس پاڵماس ئۆفساید بوو و تۆپەکە بەر دەستی ئەویش دەکەوێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری رۆژنامەی سپۆرت، پێویست نەبوو ناوبژیوان ئەوەندە کاتە بە رووداوەکە بباتەسەر، چونکە بە ڤار هەموو شتێک روون دەرکەوت و ناچار هەشت خوولەک وەکو کاتی زیادکراو بە یارییەکە درا.
✅Aplicación perfecta del protocolo por parte del VAR en el Las Palmas – Barcelona.
📸Álex Muñoz, que toca el balón, está en fuera de juego en la jugada del penalti por mano a favor del equipo Canario.
📖El VAR mostró al árbitro la mano y posteriormente el fuera de juego. pic.twitter.com/rY6CP2RyW6
— Football Offsides (@FutOffsides) February 22, 2025
گارسیا لەدوای یارییەکە گوتی
نازانم بۆچی داوا لە ناوبژیوان دەکەن بچێتە ڤار، کاتێک بەتەواوی دەزانن حاڵەتەکە ئۆفساید بووە، دەبووایە هەرزوو یارییەکە دەستپێبکاتەوە. بەڵام دوای ئەم هەفتەیە، شتێکی ئاساییە پێداچوونەوە بە هەموو شتێک بکرێت.
قسەکانی گارسیا وەکو ئاماژەیەک بوون بۆ فشاری بەردەوامی ریال مەدرید لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوانان، کە بەمدواییە بووەتە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی میدیاکانی مەدرید.
یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە دوای یارییەکە گفتوگۆی نێوان ناوبژیوان و ناوبژیوانی ڤاری بڵاوکردەوە و کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا.
🗣 AUDIO REVISIÓN VAR
🗓 Jornada 25 | Primera División
⚽ @UDLP_Oficial 🆚 @FCBarcelona_es | 81’#ArbitrajeRFEF | @CTARFEF pic.twitter.com/4qbN1dSA8G— RFEF (@rfef) February 22, 2025
ArchivoVAR، کۆمپانیای تایبەت بە ناوبژیوانی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بەمشێوەیە باسی حاڵەتەکەی کرد
بە باشترین شێوە ڤار بەکارهێندرا، ئێریک گارسیا فاوڵێکی لە ناوچەی سزا کرد، بەڵام پێش ئەوە یاریزانێکی لاس پاڵماس ئۆفساید بوو و بڕیارەکە دروستبوو.
🖥️💥 Perfecta aplicación del protocolo VAR en el Las Palmas – Barcelona.
👉🏻 Eric García comete penalti pero en la APP previa existe un fuera de juego.
✅ ES FUERA DE JUEGO.
▪️ Cordero Vega está obligado a acudir al monitor para revisar ambas infracciones de cara al espectador. pic.twitter.com/rkMl06Ngvf
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) February 22, 2025
یەکشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا میوانداری ریال سۆسیداد دەکات و پێش ئەمەش، لە یاریی پێشکۆتایی جامی شا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات.