
یاریگا –
مانگی داهاتوو چابی ئەلۆنسۆ و بایەر لیڤەرکوزن کۆدەبنەوە و راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی خۆی چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی چاوەڕێ دەکات، مانگی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی بایەر لیڤەرکوزن کۆببێتەوە بۆ ئەوەی لەبارەی داهاتووی خۆی زیاتر بەرچاوی روون بێت.
👁 Se acerca el momento Xabi Alonso
✍️ El técnico está pendiente de una nueva reunión con el Bayer Leverkusen para definir su futurohttps://t.co/SV3dbnQUxz te lo cuenta @JfelixDiaz
— MARCA (@marca) February 22, 2025
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، هاوینی رابردوو بایرن میونشن و لیڤەرپوول دەیانویست ئەلۆنسۆ بکەنە راهێنەری خۆیان، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە هەردوو یانەی رەتکردەوە و مانەوەی لە لیڤەرکوزن هەڵبژارد.
ئەلۆنسۆ کە ئۆکتۆبەری 2022 ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرکوزنی گرتە ئەستۆ، تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی لەلایەن ریال مەدریدەوە پێشکەش نەکراوە بۆ ئەوەی شوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگرێتەوە، کە ئەلۆنسۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرکوزن هەیە.
ئەلۆنسۆ وەکو راهێنەری لیڤەرکوزن لە 125 یاری 83 بردنەوە و 28 یەکسان و 14 دۆڕانی بەدەستهێناوە و نازناوەکانی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیای بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە.