ئیسپانیا
بێڵینگهام؛ رۆدریگۆ لە هەموو یاریزانێک زیاتر قوربانی بۆ ریال مەدرید داوە

یاریگا –
جود بێڵینگهام ستایشی ئاستی رۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی ریال مەدرید دەکات.
بێڵینگهام پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ستایشێکی زۆری رۆدریگۆی کرد و بە یەکێک لە گرنگترین و باسنەکراوترین یاریزانەکانی یانەکە وەسفی کرد.
رۆدریگۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی قەدری تەواوی نەزانراوە “گەورە نەکراوە”، لە هەموو یاریزانێک زیاتر قوربانی بۆ ریال مەدرید داوە، هەرگیز گلەیی ناکات و زۆر بەباشیش بەرگری دەکات.
رۆدریگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە ددرێسی ریال مەدرید 34 یاریی کردووە، بەشداریی 21 گۆڵی کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە.