
یاریگا –
بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، جود بێڵینگهام بۆ دوو یاریی لالیگا رادەگیرێت.
لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا خۆسێ لویس مۆنتێرۆی ناوبژیوان جود بێڵینگهامی بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی نەشیاو بەکارتی سوور دەرکردە دەرەوە.
رادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە بێڵینگهام بۆ دوو یاریی رابگرێت و ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە دوو گەڕی داهاتووی لالیگا بەرامبەر جیرۆنا و ریال بێتیس یاریی ناکات.
جود مەترسی لەسەربوو چوار بۆ دوازدە سزای راگیرانی بەسەردا بسەپێت، بەڵام لەو سزا قورسە رزگاری دەبێت و تەنیا دوو یاریی رادەگیرێت.