جیرۆ بە بەهای نیو ملیۆن دۆلار دزی لێدەکرێت

یاریگا –
ئۆلیڤیێ جیرۆ، براوەی مۆندیالی 2018 کە ئێستا لە خولی ئەمریکی یاری بۆ لۆس ئانجلێس دەکات، هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و بە بەهای 500 هەزار دۆڵار دزی لێکرا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی TMZ، رووداوەکە کە لەلایەن هاوسەری جیرۆەوە بە پۆلیسی ناوچەکە راگەیەندراوە، رۆژی 5ی شوبات روویداوە. دەگوترێت دزەکان بە شکاندنی پەنجەرە چوونەتە ناو ماڵەوە و بە بەهای نیو ملیۆن دۆلار خشڵیان دزیوە.
لە دزییەکەدا چەندین خشڵی گرانبەها کە زیاتر لە 10 کاتژمێری پیاوانیان تێدایە لەگەل ملوانکەو زێڕەکانی هاوسەرەکەی دیار نەماون. بەشی پۆلیسی لۆس ئانجلێس تا ئێستا هیچ کەسێکی دەستگیر نەکردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
Olivier Giroud’s Los Angeles home has been robbed and approximately €500,000 worth of items and belongings have been stolen.
(Source: TMZ ) pic.twitter.com/hFsGvz1Mqm
— sportsphere (@sportspheree) February 18, 2025
جیرۆ قوربانیەکیتری کەسایەتییە ناودارەکانە لە ئەمریکا و FBI هۆشداری دەداتە کەسایەتییەکان زیاتر ئاگاداری ماڵەکانیان بن دوای ئەوەی ئەستێرەکانی NFL پاتریک ماهۆمس و تراڤیس کیلسی و جۆ بورۆ و ئەستێرەی باڵای NBA لۆکا دۆنسیچ، کرانە ئامانج.
جیرۆ کە بە تۆمارکردنی 57 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی فەرەنسایە، لە دوای جێهێشتنی میلان لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە لۆس ئانجلێس کرد، لە کۆتایی وەرزی یەکەمیشدا لە ئەمریکا، نازناوی جامی کراوەی ئەمریکای بەدەست هێنا.