عێراقکوردستان

نەورۆز دیارییەکی بە نرخی پێشکەشی زاخۆ کرد

قەحتان جەسیر: پێویستمان بە یاریزانی یەدەگی باش هەیە

Yariga App

یاریگا –

بە یەکسان بوونی بەرامبەر زەوڕا، نەورۆز دیارییەکی بەنرخی پێشکەشی زاخۆ کرد و کوڕانی خابوور لە پێشەنگی مانەوە.

لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز بە 10 یاریزان توانی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ زەوڕا یەکسان بێت، بەمەش یانەکەی پایتەختی رۆشنبیری خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی زاخۆ کرد و رێگری کرد لەوەی زەوڕا ریزبەندی یەکەم وەربگرێت لە خولەکە.

قەحتان جەسیر راهێنەری نەورۆز دەربارەی ئەنجامی یارییەکە و ئاستی یاریزانەکانی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گوتی:

گۆڵی یەکەمی زەوڕا تا ڕادەیەک کاریگەری لە سەر دەروونی یاریزانەکانمان دروستکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەرەڕای کەمی یاریزانەکانمان توانیمان گۆڵی یەکسان تۆمار بکەین، دەبێ لە یاریی داهاتوو چارەسەری کارتە سوورەکان و یاریزانە دابڕاوەکان بکەین، خولەکە بەشێوازێک دەکرێت پاڵەپەستۆی لەسەر دروستکردووین بۆیە پێویستمان بە یاریزانی یەدەگی باشە لە تیپەکە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکات.

محەمەد زیقاتی پیشەگەری ئەردەنی کە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە نەورۆزەوە کردووە دوای یارییەکە گوتی:

لەگەڵ دەرکردنی یاریزانێکمان بە کارتی سوور شلەژانمان پێوە دیاربوو، بەڵام دەستەی راهێنەران زانیان چون مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی یارییەکە بکەن، بە دەستهێنانی خاڵێک لەم کاتەدا خراپ نەبوو.

بە وەرگرتنی خاڵێک نەورۆز  دوو خانە لە ریزبەندی یانەکان هاتە پێش و بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەم دێت، گەڕی داهاتووش بەرامبەر دیالا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکات، زەوڕاش لە ریزبەندی سێیەم مایەوە بە 37 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button