ئه‌مریکاگرنگترین

وێنەی ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی کۆبی براینت

لە هەواڵێکی کتوپڕدا  راگەیەندرا کۆبی براینت ئەستێرەی مێژوویی تۆپی باسکەی ئەمریکا گیانی سپاردووە.

کەمێک لەمەوبەر  پۆلیسی کاڵیفۆرنیا رایگەیاند کۆبی براینت سوپەرستاری تۆپی باسکە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هێلی کۆتپەردا گیانی لەدەستداوە.

سەرەتا هەواڵەکە وەکو پڕوپاگندە بڵاوبووەوە بەڵام پۆلیس و میدیا جیهانییەکان هەواڵەکەیان پشتراستکردەوە و ناوبراو لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا  بەهۆی کەوتنە خوارەوە هێڵی کۆپتەرەکەیان گیانی لەدەستداوە.

کۆبی هەموو تەمەنی لەگەڵ لۆس ئەنجلس لێکەرز بەسەربرد لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠١٦ لە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا ١٨ جار لە پێکهاتەی نموونەیی وەرزدابووە.

دوابەدوای رووداوەکەش وێنەیەک بڵاوبووەوە کە ساتی کەوتنە خوارەوەی هێڵی کۆپتەرەکەی کۆبی و هاوڕێکانیەتی

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button