عێراقکوردستان

یانەی نەورۆز: بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بۆ یارییەکەی زەوڕا ئامادەین

Yariga App

یاریگا –

لە بڵاوکراوەیەکدا نەورۆز دەڵێن بۆ برەودان بە ئەنجامە باشەکان بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بۆ یارییەکەی زەوڕا ئامادەین.

شەممە ( 15ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ رووبەرووی زەوڕا دەبێتەوە، نەورۆز لە پەڕەی تایبەتی خۆیان رایان گەیاند کەوا بۆ برەودان بە ئەنجامە باشەکان بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بۆ یارییەکەی زەوڕا ئامادەین.

نەورۆز و زەوڕا حەفت یاریی فەرمیان لە خول بەرامبەر یەکتر کردووە، سوورپۆشەکانی سلێمانی لە دوو یارییدا براوە بوونە و زەوڕاش چوار یاریی بردۆتەوە و لە یارییەکیش یەکسان بوون، لە جامی عێراقیش یەک یارییان کردووە و زەوڕا 3 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، نەورۆز حەفت گۆڵی تۆمار کردووە و نەورەسەکانی بەغداش 13 گۆڵیان کردووە.

بۆ یارییەکەی زەوڕا عیماد عیسای گۆڵپارێزی نەورۆز بۆ یارییەکە دادەبڕێت، نەورۆز بە سەرکەوتن لەم یارییە ریزبەندی هەشتەم لە هەولێر وەردەگرێت کە ئێستا بە 26 خاڵ سوور پۆشەکان لە ریزبەندی 11ـەی خولەکەن، زەوڕاش 36 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەمە و  بە بردنەوە خاڵەکانی یەکسان دەکات لەگەڵ زاخۆی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button