کوردستان

داوایەکی هەولێر دەربارەی دواخستنی یارییەکەیان رەتکرایەوە

بە بەڕێوەچوونی سێ یاریی گەڕێکی دیکەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان داوای کردبوو یاریی ئەمڕۆیان بۆ دوابخرێت، بەڵام داواکە رەتکرایەوە و ئەمڕۆ یاریی دەکات.

دوای ئەوەی لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان چەند یاریزانێکی هەولێر زامدار دەبن لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاکرێ، هەولێر داوای دواخستنی یاریی ئەمڕۆی کرد بەهۆی ئەوەی بەشێک لە یاریزانەکان ناتوانن یاریی بکەن، یەکێتی تۆپی پێ کوردستان وەڵامی داوەکەی دایەوە و بریاریدا بەهۆی هەستیاری خولەکە دەبێت یارییەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت و دواناخرێت.

کاتژمێر 2:30ــی ئێوارەی ئەمڕۆ هەولێر لە پیرمام رووبەرووی پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە، هەولێر 23 خاڵی هەیە لە ریزبەندی شەشەمە و پێشمەرگەی هەولێریش بە 32 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت، هەر یەک لە گۆران ناسح و فەهد رافد بەهۆی زامداربوونیان لە یاریی رابردوو ناتوانن یاریی بکەن.

چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی رووبەرووی پیشەسازی دەبێتەوە، چوارقوڕنە وێڕای کەمی سەرکەوتنەکانی لەم وەرزە بەڵام حەفت یارییە لە خولەکە شکستی نەهێناوە و بە 15 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەم دێت، پیشەسازیش 20 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت.

‌هەندرێن لە یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێ دەکات، ئەم وەرزە وەرزێکی لە بیرکراوە بۆ هەندرێن و تا ئێستا ئەنجامەکان وانیشاندەدەن کە تەنها بۆ مانەوەی بەسە لە خولەکە، هەندرێن 17 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 12 ـەم دێت و سیروانی نوێش بە 20 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، بە هۆی کشانەوەی سەیدسادق لە خولەکە ئەمڕۆ برایەتی بە براوە 3 _ 0 یارییەکەی بۆ هەژمار دەکرێت و کۆی خاڵەکانی دەبێتە 23 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button