ئه‌وروپاگرنگترین

هۆکارەکانی پەیوەندینەکردنی یۆکێرێش بە مانچێستەر یونایتد ئاشکرابوون

Yariga App

یاریگا –

دوو هۆکار ئاشکراکران کە ڤیکتۆر یۆکێرێش نابێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

یاریزانە سویدیەکە چەند وەرزێکە خۆی وەک گۆڵکارێکی لێهاتوو بە یانە گەورەکانی ئەوروپا ناساندووە و هەموو مێرکاتۆیەک ناوێکی دیارە لە بازاڕەکەدا. بەتایبەت لەلای یانەکانی ئینگلتەرا، کە مانجێستەر یونایتدیش یەکێک بوو لە رکابەرە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ڤیکتۆر.

ئێستا و بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە لۆری وایتوێڵی رۆژنامەنووس لە زە ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مان یونایتدەوە ناکات. ئەوەشی بۆ دوو هۆکار گەڕاندووەتەوە کە یەکێکیان پەیوەندی بە یۆکێرێشەوە هەیە و، ئەوی دیکە پلانەکانی یانە ئینگلیزیە.

وەک لە زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا هاتووە، گۆڵکارەکەی سپۆرتینگ دەیەوێ پەیوەندیی بە یانەیەکەوە بکات لە چامیۆنزلیگ یاریی بکات. کەچی دۆخی ئێستای مان یونایتد لە پرێمەرلیگ بەتەواوەتی دوورکەوتووەتەوە لە پێگەکانی پەڕینەوە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە و لە پلەی 13 دێن. هیوایەکی مابێت بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، رکابەرێتیکردنە لە یۆرۆپالیگ و بردنەوەی نازناوەکە تا راستەوخۆ بیگەیەنێتە پاڵەوانێتیە گەورەکە کە ئەوەش ئەرکێکی هەروا ئاسان نابێت.

هۆکاری دووەم کە سەرچاوەکە باسی کردووە، پەیوەندی بە پلانەکانی مانجێستەر یونایتدەوە هەیە و بەتایبەت کۆمپانیای ئینیۆس کە چارەکێکی پشکەکانی یانەکە خاوەندارێتی لێدەکات و بریارە سەرەکییەکانیان لایە.

لۆری نووسیویەتی ئینیۆس نایانەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزانێکیدا خەرج بکەن کە هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 27 ساڵ.

لە ئێستادا یانەکە لەژێر سەرپەرشتی روبن ئامۆریمدا کاردەکەن بۆ نوێکردنەوەی ریزەکانیان بە هێنانی یاریزان وەک بەردی بناخەی داهاتوو، بەوەش بەشێکی زۆر لە یاریزانە تەمەنهەڵچووەکانیان بەڕێدەکەن.

یۆکێرێش ئەم وەرزەی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی پیشاندەدات. لە 35 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 34 گۆڵ و 7 ئەسێستە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button