![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/2199212168_f-1140x815-1-780x470.jpg)
یاریگا –
سێرجیۆ کۆنسێیکاو راهێنەری میلان دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر به فاینۆردی بە خێرایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەجێهێشت.
رۆسۆنێری لە یاریی پاشكۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر به فاینۆردی هۆڵه‌ندی به تاكه گۆلێك دووچاری شكست بوو، به‌هۆی ئه‌م دۆرانه ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی تیپه‌كه‌ی كۆنسیساو كرا.
رۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، راهێنەری میلان دوای یارییەکە ناچاربوو زیاتر لە 15 خولەک لە دەرەوەی ژووری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی لە یاریگای دی کویپ لە شاری رۆتەردام چاوەڕێ بکات، بەڵام لەگەڵ میدیاکانی ئیتاڵیا قسەی کرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووه، کاتێک راهێنه‌ری میلان چووه كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه، تەنها وەڵامی یەک پرسیاری دایەوە و كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت.
La prima e l’unica risposta di Conceiçao prima di lasciare la conferenza. Stizzito per i tempi lunghi di attesa. pic.twitter.com/NYifrZ2Egu
— Antonio Vitiello (@AntoVitiello) February 12, 2025
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چاوەڕوانی زیاتر لە میلان دەکات، سێرجیۆ لە وەڵامدا گوتی، ئێمە کەش و هەوا، پلانی ئه‌وانمان ده‌زانی، بۆ ئێمه روون بوو كه یارییەکه قورس ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە باشی دەستمان پێ‌کرد بەڵام زوو گۆڵمان لێكرا ئەم شتانە روودەدەن، چانسی ئەوەمان هەبوو لانیکەم یاریه‌یكه یەکسان بکەینەوە.
لە کۆتاییدا گوتی، باشە، ئێستا یارییەکەم بۆ ئێوە کورت کردۆتەوە، بەو پێیەی لە دەرەوەی ژووری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی 15 خولەک چاوەڕێم کرد، تەنها 30 چرکە به‌سه بۆ ئێره.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆنسێیکاو هەستی بە بێزاری کردووە، چونکە ناچار بووە ماوەیەک چاوەڕێ بکات، لە کاتێکدا جەیمس سمۆلی بەرگریکاری یانەی فاینۆرد کۆنگرەیە رۆژنامەوانیهكهی له كاتی خۆی درێژتر بووه ئه‌مه‌ش راهێنه‌ری میلانی نیگه‌رن كردووه و هه‌ر بۆیه 30 چركه قسه‌ی كردوو كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت.