چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید ژمارەیەكی نایابی چامپیۆنزلیگی بەناوی خۆی كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بردنەوەكەیان لە مانچێستەر سیتی ژمارەیەكی نایابی پاڵەوانییەتیە دڵخوازەكەی بە ناوی خۆیەوە كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.

هەردوو گۆڵەكەی مانچێستەر سیتی ئێرلینگ هالاند لە خولەكەكانی 19 و 80 كردی و گۆڵەكانی مەدریدیش لەلایەن كیلیان ئێمباپێ، براهیم دیاز و جود بێڵینگهام تۆمار كران.


بەو بردنەوەیە یانە شاهانەكە ژمارەی بردنەوەكانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 300 بردنەوە و لە پێشەنگی ریزبەندی ئەو یانانە دێت كە زۆرترین بردنەوەیان لە پاڵەوانییەتیەكە بەدەستهێناوە.

لە پلەی دووەم بایرن میونشن دێت كە خاوەنی 280 بردنەوەیە و لە پلەی سێیەمیش بارسێلۆنایە بە 270 بردنەوە دواتر بە 180 بردنەوە مانچێستەر یونایتد دێت.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button