چامپیۆنزلیگگرنگترین

لە زاری خۆیەوە؛ چۆن هاندەرانی مانچێستەر سیتی وزەیان بە ڤینیسیۆس دابوو

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەستیانکرد بە شارە زەردەواڵەدا و ڤینیسیۆ جونیۆریان هێندەیتر لە یانەکەیان تووڕەکرد و ئەویش بە ئاست وەڵامی دانەوە.

بردنەوەکەی ریال مەدرید 2-3 لەنێو یاریگای ئیتحاد بۆ ئەستێرە بەڕازیلیەکە تایبەتمەندییەکی جیاوازتری هەبوو، بەوەی هەر لە سەرەتاوە هاندەرانی سیتی بە بەرزکردنەوەی بانەرێکی رۆدری باڵۆندۆرەکەی و دروشمێکی گەورە “بەسە ئەوەندە مەگری” ویستیان ڤینی تووشی شڵەژان بکەن و لە کەشی یارییەکەی داببڕن، بەڵام پێکەنینی کۆتایی یارییەکە هەر بۆ هێرشبەرەکەی ریال بوو. بە کاریگەرییە قورسەکەی لەسەر هێڵی بەرگری سیتی کە لە پشت گۆڵی یەکسانبوونەکەی ئیبراهیم دیازبوو، هەروها ئەسێستی کۆتا گۆڵیشی کرد بۆ جوود بێڵینگهام،توانی خەڵاتی باشترینی جەنگەکەی ئیتیحاد بباتەوە.

لەدوای یارییەکە ڤینیسیۆس باسی کاریگەری ئەو بانەرە و هەڵسوکەوتی هاندەرانی مان سیتی کرد و بە هۆکارێکی گەورەی پشت ئاستەکەی خۆی زانی و وتی

بانەرەکەی هاندەرانی مان سیتیم بینی. ئەوە زیاتر هانیدام. هەرکاتێک هاندەرانی یانەی دژبەر شتانی لەو جۆرە دەکەن، ئەوە هێزی زیاترم دەداتێ کە یارییەکی نایاب ئەنجام بدەم.

هێشتا قسەی کۆتایی ماوە لەنێوان ئەو دوو یانەیەدا بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە. ئەوەش رۆژی 19ی ئەم مانگە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڕیاری لێدەدرێ کاتێ شاهانەکان میوانداریی کوڕانی پێپ گواردیۆلا دەکەن لە یاریی گەڕانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button