ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گۆڵکارە لێهاتووەکەی بۆندسلیگا یانەی داهاتووی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

لەنێو کێبڕکێی یانە گەورەکانی ئەورپا و بەتایبەت یانەکانی ئینگلتەرا، بێنیامین شێشکۆ بڕیاری خۆی دا.

هێرشبەرە سلۆڤینیەکە بەو ئاستەی لەگەڵ لایپزیگ پێشکەشی دەکات، بووەتە جێی بایەخی زۆر یانەی دەرەوەی ئەڵمانیا. لە رابردوودا ئەیسی میلان و ئێستاش یانە ئینگلیزیەکانی وەک مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CaughtOffside، هێرشبەرە 21 ساڵانەکە بڕیاریداوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە بکات.

یانە لەندەنییەکە لەمێژە وێڵە بەدوای گۆڵکارێکی ئاستبەرزدا بۆ زیاترکردنی بژاردەکانی هێڵی پێشەوە. بۆ ئەو مەبەستەش شێشکۆ وەک باشترین چارەسەر دەبینێت.

ئەو یاریزانە لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 24 ملیۆن یۆرۆیی و بۆ ماوەی 5 ساڵ گواسترایەوە بۆ ریزی یانە ئەڵمانییەکە.

لەم وەرزە توانیویەتی لە خولی ئەو وڵاتە 9 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 3 ئەسێست. لە چامپیۆنزلیگیش لە 8 یاریدا توانی 4 گۆڵ تۆماربکات. هەروەها لە جامی ئەڵمانیاش لە 2 یاریدا خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسێستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button